داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌ردۆغان جه‌خت له‌ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه‌


نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌: عه‌بادی‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نگی دژی داعش كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ وڵاته‌كه‌ی پێداگری له‌ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بارگرژی له‌ ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات، ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ توركیا بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی پشتیوانی عێراق ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان و عه‌بادی گفتوگۆیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق كردووه‌، بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و به‌ بڕیارێكی گونجاو له‌قه‌ڵه‌میانداوه‌.


بڕیاره‌ ڕۆژی 25 ی ئه‌م مانگه‌ ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ توندی‌ وڵاتانی‌ ده‌روبه‌ری‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناوه‌.


403 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2017

بابەتی زیاتر