Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بڕیاری‌ لابردنی پارێزگاری كه‌ركوك ره‌تده‌كاته‌وه‌


ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ لابردنی پارێزگاری كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ 23 ئه‌ندام تیایدا ئاماده‌بوون، به‌ بێ ئه‌ندامه‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان قسه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرا و به‌ بڕیارێكی سیاسی و ناده‌ستوورییان له‌ قه‌ڵه‌م دا.

لایخۆیه‌وه‌ ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ سیاسی و نایاسایی و ناده‌ستوره‌ییه‌، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كركوك به‌ یاسای 23ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كار ناكات تا به‌و یاسایه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكریت".

677 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2017

بابەتی زیاتر