Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی‌: دوای‌ ریفراندۆم راسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یه‌نین


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی روسیا توده‌ی‌ رایگه‌یاند: دوای‌ ریفراندۆم راسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یه‌نن به‌ڵكو له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
بارزانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ بۆ ده‌ربڕینی خواستی خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ به‌گشتی كه‌ دواتر ده‌بێته‌ ڕاسپارده‌یه‌ك بۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستاندن و دیالۆگی زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ن.

نێچیرڤان بارزانی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌: تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ دواخستنی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ ڕاشكاوی به‌ مه‌كگۆركمان گوتووه‌ كاته‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم گونجاوه‌".

هه‌روه‌ها باسی‌ له‌وه‌كردووه‌ به‌دیلێكی‌  به‌هێز نیه‌ كه‌ بڕوایان پێ بهێنێت به‌رده‌وام بن له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراقدا.
له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ به‌غدا و بریاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق وتویه‌تی‌ "ده‌توانم به‌ ڕوونی بیڵێم هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ نابێت".


1398 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2017

بابەتی زیاتر