داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وته‌بێژی عه‌بادی‌: له‌ئێستادا بواری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ ڕیفراندۆم هه‌یه‌




سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا بواری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌یه‌ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد پێش ڕیفراندۆم بۆ هه‌مووان باشتره‌. 

سه‌عد حه‌دیسی ڕایگه‌یاندووه‌ هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی كورد به‌تایبه‌ت مه‌سعود بارزانی جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، "ئێمه‌ش ده‌ڵێین، پێویسته‌ پێش ریفراندۆم سه‌ردانه‌كان بكرێت، چونكه‌ ریفراندۆم ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ و حاڵه‌تی ئاڵۆز و كۆبونه‌وه‌كان ئاسته‌م ده‌كات".

سه‌عد حه‌دیسی وتیشی له‌ ئێستادا بواری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ڕێگایه‌ك ده‌ڕوات كه‌ كۆسپی له‌سه‌ره‌ و كۆتاییه‌كه‌ی داخراوه‌".

وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد پێداگری له‌سه‌ر ریفراندۆم هیچ ئه‌نجامێكی نابێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر متمانه‌ له‌ نێوان كورد و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا ده‌بێت.

2602 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2017

بابەتی زیاتر