داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

رابوون مه‌عروف لە فراکسیۆنی گۆڕان دوورخرایەوە

رابوون مەعروف، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و هاوكات وته‌بێژی "جووڵانەوەی نەخێر لەئێستادا" بۆ راپرسی، لە ئەندامێتی و فراکسیۆنی گۆڕان دوورخرایەوە.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ رابون مه‌عروف په‌رله‌مانتاری دوورخراوه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌وه‌ی روو ده‌دات گه‌له‌كۆمه‌كێی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و كاره‌ساتی بێ كاك نه‌وشیروان-ییه‌!".

رابون مه‌عروف، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌ندامێتی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دوورخرایه‌وه‌ نووسینێكی به‌ناوی (پێش ڕونكردنه‌وه‌!) بڵاوكردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌وه‌ی روو ده‌دات گه‌له‌كۆمه‌كێی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و كاره‌ساتی بێ كاك نه‌وشیروان-ییه‌! 

رابون مه‌عروف نووسیویه‌تی‌: "من شانازی به‌ هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووم. هه‌مووان، به‌ تایبه‌تی گۆڕانخوازان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌، له‌ هه‌ر كوێ بم، پارێزه‌ر و درێژه‌پێده‌ری كه‌له‌پوری سیاسی كاك نه‌وشیروانم".

600 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2017

بابەتی زیاتر