سه‌ركۆماری توركیا پرسی ریفراندۆمی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا باسكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كانی خولی 72هه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند "لێره‌وه داوا له هه‌رێمی كوردی عێراق ده‌كه‌م كه واز له‌م هه‌وڵه بهێنن كه ده‌ستیان پێكردووه چونكه سزاكانمان ئاسایی نابن.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمه‌وه وتی: "عێراق پێویستی به یه‌كڕیزی و یه‌كپارچه‌یی و دووباره به هاوبه‌شی بونیاتنانه‌وه هه‌یه. داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی قه‌یرانی نوێ بۆ ناوچه‌كه دروست ده‌كات. پێویسته له‌و هه‌نگاوانه دوور بكه‌ونه‌وه كه ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌ردۆگان جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رپرسانی هه‌رێم كرد له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كاردانه‌وه‌ی توند ده‌نوێنن و وتی سزاكانی سه‌ر باكوری عێراق ئاسایی نابێت و حكومه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كات و بریاری له‌سه‌ر ده‌دات.
ئه‌وه‌شی وت كه تا ئێستا حكومه‌تی خۆجێی ناوچه‌كه‌ی به ته‌نیا جێنه‌هێشتووه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند پشتگوێخستنی هه‌ڵوێستی زۆر روون و پێداگری توركیا، ره‌نگه ببێته هۆی ده‌ستپێكردنی قۆناغێك بۆ له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌ست ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردی عێراق.
هه‌روه‌ها وتیشی له جیاتی خۆشكردنی ئاگر بۆ شه‌ڕو پێكدادانی نوێ، پێویسته هه‌موو پێكه‌وه كار بۆ بونیاتنانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكه‌ین".
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆگان له كاتێكدایه پێش به‌رێكه‌وتنی بۆ نیویۆرك به راگه‌یاندنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند پرسی ریفراندۆمی هه‌رێم له گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كات.