داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

په‌رله‌مانی عیراق شه‌ڕه‌ قسه‌ له‌نێوان په‌رله‌مانتارێك و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن دروست بوو



له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق شه‌ڕه‌ قسه‌ له‌نێوان په‌رله‌مانتارێك و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن دروست بوو.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شه‌ڕه‌ قسه‌كه‌ له‌نێوان په‌رله‌مانتار فایه‌ق شێخ عه‌لی و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆمسیارانی نوێ بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستبووه‌.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق په‌نای بۆ ده‌نگدانی نهێنی له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بردووه‌ و داوای له‌ په‌رله‌مانتاران كردووه‌ یان پشتیوانی له‌ پێشنیازی دادوه‌ران له‌وباره‌یه‌وه‌ بكه‌ن، یان ده‌نگ به‌و ناوانه‌ بده‌ن كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شاره‌زایانه‌وه‌ پێشكه‌ش كراون.
هاوكات په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانیی مه‌ده‌نی و هاوپه‌یمانیی هێزه‌ سوننه‌كان و ره‌وتی حیكمه‌-ی سه‌ربه‌ عه‌مار حه‌كیم دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ تا نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌بێت، به‌ڵام نیسابی یاسایی هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌ و ده‌نگدانه‌كه‌ش به‌ نهێنی كراوه‌.


116 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2017

بابەتی زیاتر