داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵ و گۆڕان: داوا دەکەین پێشوازی لەو دەستپێشخەریەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکرێت

په‌یام ـ سلێمانی

هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ ..


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

راگەیانراوێک بۆ رای گشتی‌و هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان

بڕیاردان لە مافی چارەنوس‌و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان‌ مافێکی سروشتی‌ گەلی کوردستانە. خەباتی رزگاریخوازانەی زیاتر لە سەد ساڵی رابردوی گەلەکەمان لە هەمو پارچەکانی کوردستان لە پێناوی سەربەخۆیی‌و مافی چارەنوس بوە. ریفراندۆم یەکێکە لە ئامرازەکانی گەیشتن بەو ئامانجە نەتەوەییە. بەڵام ئەنجامدانی ریفراندۆم لەم بارودۆخە ئاڵۆزو پڕ لە قەیران‌و ئایندە نادیارەدا نەک تەنها خزمەتی ئەو ستراتیژە ناکات بەڵکو هەنگاوێکی مەترسیدارە لە سەر ئێستاو ئایندەی گەلەکەمان، چونکە:

یەکەم/ ئەگەر ریفراندۆم، وەک ئەوەی بڕیاری لێدراوە، لە کەرکوک‌و ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکان ئەنجام بدرێ دەبێتە مایەی شەڕو پشێوی‌و لەدەستدانی ئەو ناوچانە، کە بە هەزاران قوربانیمان لەپێناویان داوە. خۆ ئەگەر ریفراندۆم لەو ناوچانە ئەنجام نەدرێ ئەوا بەدەستی خۆمان دەسبەرداری نزیکەی نیوەی روبەری کوردستانی باشور دەبین!

دوەم/ شەڕو روبەڕوبونەوەی نێوان هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی عیراق‌و گروپە چەکدارەکان دەبێتە مایەی تێکچونی باری ئاسایش لەزۆربەی ناوچەکانی کوردستان. ئەم هەنگاوە نەک نابێتە مایەی خۆشگوزەرانی خەڵک، بەڵکو ژیانیان سەختترو باری سەرشانیان قورستر دەکا.

سێیەم/ درزێکی گەورەی تر دەکەوێتە ناو ریزەکانی گەلەکەمان بەهۆی هەڵوێستی جیاوازی ئێستای خەڵک سەبارەت بە ریفراندۆم. دواتر ساڕێژکردنی ئەو برینە کاتێکی زۆری دەوێت‌و دەرهاویشتەکانی ترسناکن.
بەڵام لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو دەوڵەتە ئەوروپاییەکان‌و نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن ریفراندۆم ئەنجام نەدرێ‌. ئەو دەوڵەتانە ئامادەییان دەربڕیوە نێوەندگیری لە نێوان هەرێمی کوردستان‌و بەغدادا بکەن‌و هەوڵی چارەسەری کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی عیراق بدەن. 

لەم سۆنگەیەوەو بۆ دەربازبون لەم بارودۆخە ئاڵۆزو نادیارەی گەلەکەمان تێی کەوتوەو لە هەستکردن بە بەرپرسیاریێتی ئاینی‌و نیشتمانی‌و نەتەوەییەوە، داوا دەکەین پێشوازی لەو دەستپێشخەریەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکرێ. هەروەها جارێکی تر بە پێویستی دەزانین دوپاتی بکەینەوەو پێشتریش لە دو راگەیەندراوی هاوبەشدا داوامان کردوە کە ریفراندۆم دوابخرێت‌و زەمینەی لەباری بۆ بڕەخسێنرێت، بە گێڕانەوەی یەکڕیزی‌و تەبایی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان‌و چاککردنی بژێوی‌و ژیانی خەڵک‌و گێڕانەوەی شکۆ بۆ دامەزراوە شەرعیەکانی کوردستان. پاشان رەخساندنی زەمینەی ناوچەیی‌و نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە لەکات‌و هەلومەرجێکی گونجاودا کە سەربەخۆیی بە دوای خۆیدا بهێنێت‌و ئەگەری مەترسییەکان کەمتر بکاتەوە. 


                   کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان‌   

بزوتنەوەی گۆڕان
20/9/2017


1270 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2017

بابەتی زیاتر