داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

شاندی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم و په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

شاندی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم و په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ تاوتوێی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ سیسته‌می‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌دان.

وه‌ك بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ شاندێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ چووه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و، له‌گه‌ڵ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و، مه‌ولوود باوه‌موراد وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كاروباوری‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و، ڕابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زیری دارایی ‌و، ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ‌و، سه‌فین دزه‌یی‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌ت ئاماده‌ن
.
هه‌روه‌ها له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش جه‌عفه‌ر ئیمنكی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كانی‌ (كاروباری یاسایی و، دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان و، پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان و، ده‌سپاكی و، بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر) ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.

بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی دارایی ‌و پرسی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بكرێت. هه‌روه‌ها شاندی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پلانه‌كانی‌ خۆی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان ئاشكرا بكات.

271 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2017

بابەتی زیاتر