Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌وره‌ به‌رپرسێكی توركیا دانی نا به‌ رفاندنی دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی میت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ گه‌وره‌ به‌رپرسێكی‌ توركیا دانی‌ به‌وه‌دانا دوو كارمه‌ندی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ توركیا (میت) له‌لایه‌ن په‌كه‌وه‌ له‌هه‌رێم ڕفێنراون.

مه‌ولود چاوش ئوغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ پێگه‌ی مۆنیتۆری ڕاگه‌یاندووه‌ "پارتی كرێكارانی كوردستان دوو كارمه‌ندی هه‌واڵگری توركیایان له‌ باكوری عێراق فڕاندووه‌ كه‌ سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كی‌ هه‌واڵگریبوون".

ڕاشیگه‌یاند "كارده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ په‌كه‌كه‌ فڕاندونی‌".

ئه‌م دانپێدانانه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا دوای‌ ئه‌وه‌هات سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ تیمێكی‌ ئاسایشی‌ په‌كه‌كه‌ له‌دووكان دوو كارمه‌ندی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ توركیان گرت و به‌پێی‌ ڕوونكردنه‌وه‌كانیش "ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی‌ میت هاتبوون جه‌میل بایه‌ك هاوسه‌رۆكی‌ كۆما جڤاكین كوردستان (كه‌جه‌كه‌) تیرۆربكه‌ن".

559 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2017

بابەتی زیاتر