داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

شیلادزێ.. كۆژراوانی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ 7 كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

په‌یام ـ 

ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ بۆردومانی‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا له‌ ناوچه‌ی‌ شیلادزێی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ دهۆك به‌رزبویه‌وه‌.
به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست په‌یام كه‌وتوون ژماره‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ له‌ بۆردومانی‌ شه‌وی‌ رابردووی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا له‌ ناوچه‌ی‌ شیلادزێ‌ گه‌یشتوه‌ته‌ حه‌وت كه‌س.

پێشتر په‌یام له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكره‌وه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیاوه‌ شه‌وی‌ ڕابردوو سێ‌ هاوڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ناحیه‌یی‌ شیلادزێی‌  كوژراون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ته‌رمی‌ چوار هاوڵاتی‌ تر دۆزراوه‌ته‌وه‌ و  گه‌یه‌ندراوه‌نه‌ته‌ بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ شیلادزێ‌.

به‌پێی‌ زانیاریییه‌كانی‌ په‌یام ئه‌و هاوڵاتیانه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌شت و سه‌یران رویان له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌.
شه‌وی‌ رابردوو چوار فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ توركیا چه‌ند جارێك ناوچه‌كانی‌ شیلادزێ‌ له‌ سنوری‌ باكوری‌ كوردستان بۆردومان كرد.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی‌ فه‌رمی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و كوژرانی‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه‌.


647 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2017

بابەتی زیاتر