داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بارزانی: تا ئێستا به‌دیلی ریفراندۆم ـمان به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌




په‌یام ـ سلێمانی

له‌ چوارچێوه‌ی‌ بانگه‌شه‌كانی‌ ڕیفراندۆم مه‌سعوود بازانی‌ گه‌یشته‌ شاری‌ سلێمانی‌ دوای‌ دیداری‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتی‌ له‌ یاریگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ وتارێكی‌ پێشكه‌شكرد وتی‌ "تائیستا به‌دیلی‌ ڕیفراندۆم نه‌هاتووه‌".

مه‌سعود بارزانی‌ له‌میانه‌ی‌ وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ ڕیفراندۆم ئه‌مڕۆ بووه‌ته‌ ئه‌جێندای‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و له‌كۆمه‌ڵه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسی‌ ئه‌م پرسه‌ ده‌كرێت وتیشی‌ "ئه‌گه‌ر به‌دیلێكی‌ باش هه‌بێت له‌جێگه‌ی‌ ڕێفراندۆم قبوڵی‌ ده‌كه‌ین به‌ڵام تائیستا ئه‌و به‌دیله‌ نه‌هاتووه‌".

وتیشی‌ "ئیستا به‌غداد كه‌ ده‌بینێت هه‌ڵوێستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ توندوه‌ به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆم ته‌شیعبوون هه‌موو پێشنیارێك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌".

په‌یامنێری‌ په‌یام ئه‌وه‌شی‌ گواسته‌وه‌ "به‌شێكی‌ زۆری‌ سه‌ركرده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ بارزانی‌ له‌كه‌مپینی‌ به‌ڵی‌ له‌ یاریگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌شداربوون,پێش كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ش بارزانی‌ چاوی‌ به‌ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكۆماری‌ عێراق كه‌وتووه‌ له‌باره‌ی‌ ده‌سپێشخه‌ریه‌كه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ قسه‌یان كردووه‌".


865 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2017

بابەتی زیاتر