داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان: له‌ گه‌ڵ حكومه‌ت رێككه‌وتوین


په‌یام ـ هه‌ولێر

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان "كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌ نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی سیستمی نوێی مووچه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت و ده‌سته‌به‌ری شه‌فافیه‌ت له‌ داهاتی نه‌وت و ئاماده‌كردنی كاندیدانی ئه‌نجوومه‌نی سندوقی داهاتی نه‌وت و گازییه‌كان".

هه‌ر به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هه‌ردوو ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ " ئاماده‌كاری بكرێت بۆ دامه‌زراندنی سندوقی داهاته‌ نه‌وتییه‌كان و پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان, هاوكات  هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بێت له‌ نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ ئه‌و پرسانه‌ی باسكران و دوای ته‌واوكردنی ئه‌م ڕێكارانه‌ په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌".

سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌  "كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت له‌ نیوان حكومه‌ت و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستی زووتر گه‌ڵاڵه‌كردنی سیستمی نوێی مووچه‌ كه‌ حكومه‌ت بنه‌ماكانی داڕشتووه‌".


1805 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2017

بابەتی زیاتر