داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

زانایانی ئایینی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركوك به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌





په‌یام ـ كه‌ركوك

ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ بۆ پاراستنی‌ یه‌كریزی‌ پێكهاته‌كانی‌ شاره‌كه‌ له‌ نێوان كورد و توركمان و عه‌ره‌ب له‌ شاری‌ كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو.

دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ په‌یامێًكدا رایانگه‌یاند ، كه‌ركوك شاری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ ئه‌مه‌ش له‌ باب وباپیرانه‌وه‌  بۆیان به‌ جێ ماوه‌ و پێویسته‌ رێزی بگرن.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له‌ هاولاَتیانی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن یه‌كریزی‌ و برایه‌تی له‌ شاره‌كه‌یاندا بپارێزن .

 هاوكات داوایانكرد زانایانی ئاینی‌ له‌ رێگه‌ی وتار و ئامۆژگارییه‌كانیانه‌وه‌  هاوڵاتیانی‌ شاره‌كه‌ هێور بكه‌نه‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ داوایانكرد ده‌زگا ئه‌منیه‌كان رێگه‌ به‌ دروستبوونی  ئاژاوه‌ و ناكۆكی له‌ نیوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك نه‌ده‌ن.


781 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2017

بابەتی زیاتر