داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی رێگه‌ به‌ تیمی په‌یام نه‌درا رووماڵی رووداوه‌كان بكات



په‌یام ـ سلێمانی


ئه‌مرۆ له‌ كاتی‌ به‌رێوه‌چوونی‌ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ پشتگیری‌ ریفراندۆم له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌شداری‌ تێدا كرد رێوشوێنێكی‌ ئه‌منی‌ توند له‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌ گیرایه‌ به‌ر هاوكات رێگه‌نه‌درا به‌ تیمی‌ په‌یام روماڵی‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ بكات.

په‌یامنێری‌ په‌یام له‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند هه‌ر له‌ دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ رابردوو هێزێكی‌ زۆری‌ ئه‌منی‌ به‌ناوشاری‌ سلێمانیدا بڵاوه‌یان پێكرابوو چاودێری‌ هه‌ر جموجوڵێكی‌ ناو شه‌قامه‌كانی‌ سلێمانیان ده‌كرد.
هاوكات هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ نزیك شوێنی‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ رێگه‌یان به‌ تیمی‌ په‌یام نه‌دا روماڵی‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ بكات، به‌رپرسێكی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ په‌یامنێری‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند له‌ سه‌رو خۆیانه‌وه‌ ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه‌ رێگه‌ به‌ تیمی‌ په‌یام نه‌ده‌ن روماڵ بكات.


1562 جار خوێندراوەتەوە
20/09/2017

بابەتی زیاتر