داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مریكا جارێكی تر به‌ توندی دژایه‌تی خۆی بۆ ریفراندۆمی هه‌رێم ده‌ربری

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یێندراوێكی له‌باره‌ی ریفراندۆمی‌ هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، به‌ تووندی دژی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن و مه‌ترسی‌ جدی له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراق دروست ده‌كات و داواش له‌ به‌رپرسانی‌ كورد ده‌كات ئه‌و به‌دیله‌ی‌ بۆیان پێشنیاز كراوه‌ به‌ هه‌ند وه‌ری بگرن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ تووندی دژی ئه‌و ریفراندۆمه‌یه‌ كه‌ هه‌موو دراوسێكانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.
له‌ به‌شێكی‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌مریكا داوا له‌ سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌كات ئه‌و به‌دیله‌ قبوڵ بكه‌ن كه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ گفتوگۆی جددی و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ هاوكاری ئه‌مریكا، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ له‌باره‌ی هه‌موو پرس و كێشه‌كان له‌نێویاندا داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێ‌، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گفتوگۆ له‌ داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌غدا كه‌مده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و به‌دیله‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كه‌ پشتگیری ده‌كات بۆ دانوستاندن، كۆتایی دێت.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ ریفراندۆمه‌كه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی‌ له‌سه‌ر  هه‌موو عێراقییه‌كان له‌نێویاندا كورد ده‌بێ و ده‌ڵێت هه‌ر ئێستاش گشتپرسییه‌كه‌ كاریگه‌ری خراپی‌ له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش هه‌بووه‌ بۆ كۆتایی پێهێنانی له‌و ناوچانه‌ی به‌ ده‌ستیانه‌وه‌ ماوه‌.
له‌باره‌ی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ "به‌تایبه‌ت بڕیاری ئه‌نجامدانی گشتپرسی له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیری و هه‌روه‌ها زیاتربوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان كه‌ داعش و گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كاتی‌ تر به‌دوای‌ هه‌لێكدا ده‌گه‌ڕێن له‌و ناوچانه‌.
 هه‌روه‌ها ده‌ڵێت داهاتووی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و سنووره‌كانیان ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك به‌ رێكاری تاكلایه‌ن و هێز.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، به‌دیله‌كه‌یان چاره‌سه‌ری داوا ڕه‌واكانی‌ گه‌لی كوردی له‌خۆگرتووه‌ و ده‌ڵێت ریفره‌ندۆمه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی كوردستان و هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هیچ كام له‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق نایانه‌وێ ئه‌وه‌ رووبدات ئه‌مه‌ به‌ ساده‌یی راستی ئه‌و دۆخه‌ جددیه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامدانی‌ دێته‌ ئاراوه‌. 
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌
به‌پێچه‌وانه‌وه‌، گفتوگۆی راسته‌قینه‌ و جددی له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كه‌، كه‌ ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین سه‌ركرده‌كانی كورد قبوڵی بكه‌ن، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری زۆرینه‌ی زۆری داوا شه‌رعییه‌كانی گه‌لی كوردی له‌خۆگرتووه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ و به‌رهه‌مدار له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، كه‌ سوودی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقی تێدایه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا هاتووه‌ بڕیاری ئه‌نجامدانی راپرسی‌ هه‌رێم  له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجام نه‌دانیشی‌ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان هه‌بوو كه‌ مایه‌ی شانازین و ده‌ڵێت كورد ده‌توانێ شانازی به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی بریاری‌ راپرسیه‌وه‌ بكات كه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌ستیهێناون، له‌نێویاندا یه‌كگرتوویی ناوخۆیی، كارابونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان بۆ یه‌كه‌مجار دوای دوو ساڵ، هه‌روه‌ها بردنه‌ پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ بۆ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوڕێكانی كه‌ ده‌یانه‌وێ رۆحیه‌تی ئه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی له‌نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی داعش هه‌یه‌ به‌هێزتر بكه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان. 
ده‌شێڵێت به‌داخه‌وه‌، گشتپرسییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌.

له‌ كۆتایی راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و به‌دیله‌ی‌ پێشنیاز كراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ و هه‌ربۆیه‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم هیچ پێویست نیه‌.


664 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2017

بابەتی زیاتر