داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیاوه‌ حه‌وت هاوڵاتی‌ له‌ شیلادزێ‌ شه‌هید بوون



به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیاوه‌ حه‌وت هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ شیلادزێ‌ شه‌هید بوون كه‌ بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانی‌ ناوچه‌كه‌یان كردبوو.

په‌یامنێری‌ په‌یام له‌ شاری‌ دهۆك رایگه‌یاند رۆژی‌ رابردوو ته‌رمی‌ چوار له‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كانی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سوپای‌ توركیاوه‌ كوژرابوون گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ شیلادزێ‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ دهۆك.
پێشتر په‌یام له‌ زاری‌ شایه‌تحاڵێكه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ سێ‌ هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی‌ شیلادزێ‌ به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیاوه‌ كوژراون و ژماره‌یه‌كی‌ تریش بێ‌ سه‌رو شوێنن.

دوێنێش  ته‌رمی‌ چوار هاوڵاتی‌ تر دۆزرانه‌وه‌و و  گه‌یه‌ندرانه‌ بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ شیلادزێ‌.

به‌پێی‌ زانیاریییه‌كانی‌ په‌یام ئه‌و هاوڵاتیانه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ گه‌شت و سه‌یران رویان له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌ و له‌بۆردومانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیا كوژراون.
شایه‌تحاڵێك به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند ناوچه‌ی‌ بۆردومانه‌كان دووره‌ له‌ باره‌گاكانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان په‌كه‌كه‌وه‌.

سوپای‌ توركیا ناوه‌وه‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ بیانوی‌ بوونی‌ باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌ بۆردومان ده‌كات و تا ئێستاش ده‌یان هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌وهۆیه‌وه‌ كوژران و برینداربوون، به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش هیچ هه‌نگاوێكیان له‌وباره‌وه‌ نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر.

441 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2017

بابەتی زیاتر