Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیای‌ كرد


حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی‌ ئه‌و هێرشه‌ی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیای‌ كرد كه‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ حه‌وت هاووڵاتیی‌ هه‌رێمی‌ لێكه‌وته‌وه‌ و داوا ده‌كات توركیا ئه‌و هێرشانه‌ رابگرێت كه‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ تێدا ده‌بنه‌ قوربانی‌.

حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان و له‌ ناوچه‌ی نێروه‌ ڕێكان، به‌ خه‌ستی چه‌ند شوێنێكیان بۆردوومان كردووه‌ و له‌ ئاكامدا حه‌وت هاووڵاتیی ناوچه‌كه‌ شه‌هید بوون".
حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "له‌ كاتێكدا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری ڕۆژانه‌یان چوبوونه‌ سه‌ر ڕه‌ز و باغه‌كانیان، به‌ به‌هانه‌ی بوونی مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌ بۆردومان كراون".
حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ ته‌نها "ئه‌و بۆردوومانه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ئیدانه‌ ده‌كات كه‌ بووه‌ته‌ هۆی شه‌هیدبوونی هاووڵاتی هه‌رێم".
داواش له‌ توركیا ده‌كات ئه‌و جۆره‌ بۆردوومانانه‌ بوه‌ستێنێت و بنه‌ماكانی دراوسێتی بپارێزێت.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا به‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ پاساوی‌ بوونی‌ باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم بۆردوومان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش زیانی‌ ماددیی‌ و دڵه‌ڕاوكێ‌ و ئاواره‌بوونی‌ خه‌ڵكی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی‌ هه‌رێم هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه‌.


622 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2017

بابەتی زیاتر