داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

رێگرییه‌كانی پارتی له‌ رۆماڵی تیمی كه‌ناڵی په‌یام و ئێن ئاڕتی و كه‌ی ئێن ئێن به‌رده‌وامه‌

په‌یام ـ سلێمانی

له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتیه‌وه‌،  ڕێگری‌ له‌ تیمی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ په‌یام و NRT و KNN ده‌كرێت كاتێك به‌مه‌به‌ستی‌ روماڵكردنی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ (ئه‌دهه‌م بارزانی‌) به‌رپرسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ سلێمانی‌، چوونه‌ته‌ به‌رده‌می باره‌گای پارتی. 

ئیحسان سابیر په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك تیمی‌ په‌یام چووین بۆ روماڵكردنی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌دهه‌م بارزانی‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌گای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پاسه‌وانه‌كان پێیان وتین فه‌رمانمان پێكراوه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ین ئێوه‌ بچنه‌ ژوره‌وه‌. 

هاوكات گۆران عه‌بدوڵڵا په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ KNN له‌ لێدوانێكیدا بۆ میترۆ وتی‌: پاسه‌وانه‌كان پێیانویتین بگه‌رێنه‌وه‌ چونكه‌ ناهێڵین بچنه‌ روژه‌وه‌.

كارزان تاریق په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ NRT وتی‌" بانگێشتكرابووین بۆ روماڵكردنی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ (ئه‌دهه‌م بارزانی‌) به‌ڵام رێگریان لێكردین و پێیان وتین كه‌ له‌م ناوه‌ مه‌وه‌ستن. 

رێگری‌ كردنی‌ تیمه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی‌ كه‌ناڵی‌ په‌یام  و KNN و NRT له‌كاتێكدا كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك له‌گروپی‌ چالاكیه‌كانی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ سلێمانی‌، بانگێشتی‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاكان كراوه‌، بۆ روماڵكردنی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌، به‌پرسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ سلێمانی‌. 

فاروق عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ له‌ میانه‌ی وتارێكیدا له‌سه‌ر ڕێگرییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ تیمی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌ڵێت:" ئه‌وان له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕن له‌گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری، ژێر به‌ڕه‌یان پڕه‌ له‌قالۆنچه‌و مۆرانه‌، نه‌ک ناهێلن له‌ڤێلاو باله‌خانه‌و کۆشک و ته‌لاریان نزیک بیته‌وه‌، وایان لێهاتووه‌ ڕێگه‌ناده‌ن ئه‌ومیدیایانه‌ی ده‌سته‌مۆ نین بۆ ویست و ئیراده‌ی ئه‌وان، له‌ بۆنه‌ گشتییه‌کانیشیاندا ڕێگه‌یان پێ بدرێت، ده‌ترسن دیووی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان ئاشکرا بکرێت، ده‌ترسن میدیای ڕاستگۆ ڕاشکاوانه‌ ڕاستی رووداوه‌کان بگوازێته‌وه‌".

به‌رێوه‌به‌ری تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵ ده‌شڵێت:" من لێره‌وه‌ پێیان ده‌ڵێم: ڕێگریه‌کانتان ناتوانێ له‌ په‌یامی ڕاستگۆیی و پیشه‌یی بوونمان دوورمان خاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی‌ ڕۆژانه‌ ژماره‌ی که‌ناڵه‌کانتان زیاد بکه‌ن، ئێمه‌و هاوبیره‌کانمان به‌سکی برسیش بێت، له‌به‌رامبه‌رتاندا ڕاده‌وه‌ستین، نیگه‌ران نین ده‌نگ و ڕه‌نگی ناشیرینی ئێوه‌ له‌شاشه‌کانمانه‌وه‌ نه‌بیسرێن و نه‌بینرێن، ده‌بێ قبووڵتان بێت ئه‌وه‌ خۆتانن بڕیارتان داوه‌ ده‌رگاتان له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌کانمان دابخه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ئاینده‌ گوتارمان لاسه‌نگ بوو گله‌یی له‌ خۆتان بکه‌ن".



3487 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2017

بابەتی زیاتر