داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مامۆستا عه‌لی باپیر: ده‌ستدرێژییه‌كانی داعش له‌ شنگال ره‌فتاری دوور له‌ ئیسلام و كاری قێزه‌ون بوون



په‌یام ـ هه‌ولێر

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ پێشوازیی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی ئێزیدیی كرد و، ده‌ستدرێژییه‌كانی‌ داعشی‌ له‌ شنگال به‌ ڕه‌فتاری‌ دوور له‌ ئیسلام ‌و كاری قێزه‌ون وه‌سف كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی ئێزیدیی دانیشتووی‌ سلێمانی ‌و شێخان كرد، كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ شه‌ڕی‌ تیرۆرستانی‌ داعش تووشی ده‌ربه‌ده‌ریی ‌و نه‌هامه‌تی بوون.
له‌ یداره‌كه‌دا ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه‌ی‌ زیاتر ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ دینی ئیسلام دینی‌ ئاشتی ‌و برایه‌تی ‌و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانه‌ و، مایه‌ی‌ ڕه‌حمه‌ت ‌و خۆشییه‌ بۆ تێكڕای‌ مرۆڤایه‌تی".

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ڕایگه‌یاند "باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ درێژایی حوكمڕانیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، نامسوڵمانان به‌ ئازادی ژیاون ‌و مافه‌كانیان پارێزراو بووه‌".
له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌دا ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو "زۆر جار كه‌سانێك كه‌ دژی ئیسلام و ڕه‌وتی‌ ئیسلامین،  قسه‌ی‌ ناڕاست ‌و ناڕه‌وا ده‌ڵێن ‌و درۆ و بوختان بۆ په‌یڕه‌وانی‌ ئیسلام هه‌ڵده‌به‌ستن".

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ "به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌یانه‌وێ‌ ئه‌وپه‌ڕی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ و باشیان له‌گه‌ڵ تێكڕای‌ شوێنكه‌وته‌ی‌ ئایینه‌ جیاوازه‌كان هه‌بێ‌ ‌و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان هاوكاربن ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان بپارێزن".

هاوكات مامۆستا عه‌لی‌ باپیر باسی له‌و ڕه‌فتاره‌ خراپانه‌ كرد كه‌ دژ به‌ ئێزیدییه‌كان كراوه‌ به‌ ناوی‌ دینه‌وه‌ و، سه‌ر و ماڵیان به‌ تاڵان براوه‌. ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند "ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ دوورن له‌ ئیسلام ‌و كاری قێزه‌ون ‌و خراپن". وتیشی‌ "تێبینی ‌و ڕه‌خنه‌ی‌ گه‌وره‌شمان هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ شه‌نگال وه‌ك پێویست به‌رگری له‌ ئێزیدییه‌كان نه‌كرا و، پێویسته‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌وڵ بدات به‌پێی‌ توانا هاوكاریی ئێزیدییه‌كان ‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش بكات كه‌ به‌ ناهه‌ق ‌و له‌ژێر ناوی‌ جۆراوجۆردا سته‌میان لـێ‌ كراوه‌ و چه‌وسێنرانه‌ته‌وه‌".

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا وه‌فدی میوان سوپاسی مامۆستا عه‌لی‌ باپیر و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كرد بۆ ئه‌و پێشوازی ‌و تێڕوانینه‌ ئیجابییه‌ی‌ به‌رانبه‌ر ئێزیدییه‌كان ‌و شوێنكه‌وته‌ی‌ ئایینه‌كانی‌ دیكه‌ هه‌یانه‌.


1465 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2017

بابەتی زیاتر