داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

زانایان و بانگخوازانی سێ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كه‌ پیرۆزبایی ساڵی نوێی كۆچی له‌ مسوڵمانان ده‌كه‌ن




په‌یام ـ سلێمانی

زانایانی‌ ئایینی‌ و بانگخوازانانی‌ هه‌رسێ‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ساڵی‌ نوێی‌ كۆچییه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ پیرۆزباییان ئاراسته‌ی‌ موسڵمانانی‌ جیهان و كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ كرد.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ زانایان و بانگخوازانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و، مه‌كته‌بی‌ زانایانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ و، ده‌زگای‌ زانایان و زانسته‌ شه‌رعییه‌كانی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیدا هاتووه‌ "له‌ پێشوازیی‌ ساڵی‌ 1439ی‌ كۆچیداین، كه‌ كۆچی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (د.خ) وه‌رچه‌رخانێكی‌ گه‌وره‌بوو له‌ مێژووی‌ مرۆڤایه‌تیدا و، هه‌ڵهاتنی‌ خۆری‌ ئازادی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ و پاراستنی‌ ماف و كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیانێكی‌ مه‌ده‌نییانه‌ بوو بۆ پێكهاته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌دینه‌".

زانایانی‌ ئایینی‌ و بانگخوازانانی‌ هه‌رسێ‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن "له‌كاتێكدا پێشوازی‌ له‌ ساڵی‌ كۆچی‌ ده‌كه‌ین كه‌ موسڵمانان له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ته‌نگیان پێ‌ هه‌ڵچنراوه‌ و، كوردستانیش له‌به‌رده‌م حاڵه‌تێكی‌ هه‌ستیار و ئاڵۆزدایه‌ و، پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتیی‌ مێژوویی‌ بكه‌ن، ئه‌ویش به‌ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و نه‌هێشتنی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ زۆره‌ملێی‌ مووچه‌ و كۆبوونه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كان".
له‌ كۆتاییشدا ده‌ڵێن "هیوادارین ساڵی‌ نوێی‌ كۆچی‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ به‌هێزكردنی‌ برایه‌تی‌ و ته‌بایی‌ و یه‌كڕیزیی‌ گه‌له‌كه‌مان".


657 جار خوێندراوەتەوە
21/09/2017

بابەتی زیاتر