داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانیی‌ توركیا له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆمی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌


حكومه‌تی‌ توركیا داواكاریی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ سوپای‌ له‌ عێراق و سووریا ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مان كرد، ئه‌ردۆغانیش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ پێشوه‌خته‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: سبه‌ینێ‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیاوه‌ بڕیاری ناردنی هێز بۆ ده‌ره‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كه‌ن.

وه‌ك بڕیاره‌، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانیی‌ توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان كۆده‌بێته‌وه‌ و، له‌ به‌رامبه‌ر سووربوونی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر ڕیفراندۆم سزا به‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستاندا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌رۆغان ڕایگه‌یاند "رۆژی شه‌ممه‌ش په‌رله‌مانی‌ توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ بڕیاری ناردنی هێزه‌كانی سوپا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام ده‌دات".

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا وتیشی‌ "هه‌ر ئه‌مڕۆش حكوومه‌تی توركیا داواكاریی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و سووریا بۆ ماوه‌ی ساڵێك، پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی توركیا كرد".

ئه‌ردۆغان وتیشی‌ "تا ئێستا هاوكاریی‌ ئیداره‌ی كوردییان له‌ باكووری عێراق كردووه‌ و، ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی قه‌رزیان هه‌بووه‌، توركیا ده‌سته‌به‌ری قه‌رزی‌ بۆ كردوون، هه‌وره‌ها ئه‌و كاته‌ی كه‌ نه‌یانده‌توانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان بده‌ن، توركیا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی‌ بۆ ڕه‌خساندوون".

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا باسی‌ له‌وه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌ هێڵی نه‌وتیی كه‌ركووك-جه‌یهان، هه‌مووكات توركیا پشتگیریی‌ هه‌رێمی‌ كردووه‌، به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فره‌لایه‌نه‌ تاوتوێ ده‌كرێنه‌وه‌ و بڕیاری‌ نوێیان له‌باره‌وه‌ ده‌درێت".


417 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2017

بابەتی زیاتر