داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ئه‌مساڵدا زیاترله‌ چوار هه‌زار په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌



رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ چوار هه‌زار په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان چوار ساڵه‌ له‌سه‌ریه‌ك ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و بۆ ئه‌مساڵیش ئاشكرایكرد كه‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زار په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جۆیڵ میلمان وته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا چوار هه‌زار و دوو په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ماوه‌ی چوار ساڵی له‌سه‌ر یه‌كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌سه‌رووی چوار هه‌زاره‌وه‌یه‌.

جۆیل میلمان باسی له‌وه‌شكرد ئه‌مساڵ 133 هه‌زار و 640 په‌نابه‌ر له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌ورووپا و دوو هه‌زار و 556 په‌نابه‌ریش كه‌ ویستوویانه‌ له‌رێگه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستنه‌وه‌ بگه‌نه‌ ئه‌ورووپا، له‌ ده‌ریاكه‌دا خنكاون، هاوكات 45 په‌نابه‌ر له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

424 جار خوێندراوەتەوە
23/09/2017

بابەتی زیاتر