داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌: به‌ نه‌كردنی‌ ڕیفراندۆم گفتووگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كه‌ینه‌وه‌



هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ عێراقی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت،  تابڕیاری‌ ڕیفراندۆم هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه‌ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ هه‌رێم ناكه‌ینه‌وه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ شاندی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ڕیفراندۆم سه‌ردانی‌ به‌غدای كرد به‌مه‌به‌ستی‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ دیكه‌، عه‌لی‌ عه‌للاق نوێنه‌ری شاندی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ڕایگه‌یاند: گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه‌.
وتیشی‌ "ئه‌گه‌ر هه‌رێم بڕیاری‌ ڕیفراندۆم هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌ ئاماده‌نین جارێكی دیكه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".

نوێنه‌ری‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا پشتگیری هه‌موو ڕێكاره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند ده‌كه‌ین دژی‌ ڕیفراندۆم، وتیشی‌ "حكومه‌تی عێراقی نایه‌وێت كێشه‌كان به‌ شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكات".
لێدوانه‌كانی‌ عه‌لی‌ عه‌للاق نوێنه‌ری‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ عێراقی‌ دوای‌ ئه‌وه‌هات كه‌ڕۆژ نوری‌ شاوه‌یس ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی‌ به‌غدا ده‌یانه‌وێت پێش ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم گفتووگۆكان ئه‌نجام بدرێن.


765 جار خوێندراوەتەوە
23/09/2017

بابەتی زیاتر