داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حه‌ویجه‌.. كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی "زاب" راگه‌یه‌ندرا


فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی "زاب"ی له‌ رۆژئاوای حه‌ویجه‌ راگه‌یاند.  

فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد: له‌ میانی پێشڕه‌وییه‌كانیاندا هێزێكی هاوبه‌ش له‌ پۆلیسی فیدڕالی و سوات و حه‌شدی شه‌عبی 24 گوندی له‌ ناحییه‌ی زابی‌ رۆژئاوای قه‌زای حه‌ویجه‌یان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌.

جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌ ناحییه‌ی زاب به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌.
جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌یشی روونكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان قۆناغی یه‌كه‌میان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ كۆتایی پێهێنا.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، هێزه‌ عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك و به‌شی رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای شه‌رگات سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین-یان، ده‌ستپێكرد.


443 جار خوێندراوەتەوە
24/09/2017

بابەتی زیاتر