داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: ده‌بێت هه‌رێم باجی‌ سه‌ركێشییه‌كه‌ی‌ بدات


سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: ئه‌و ریفراندۆمه‌ی سبه‌ینێ له‌باكووری عێراق ئه‌نجام ده‌درێت ناشه‌رعیه‌، و وه‌كو نه‌بوو وایه‌، ده‌شبێت هه‌رێم باجی‌ ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی‌ بدات.

بیناڵی یه‌ڵدرم له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ حزبه‌كه‌یدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی‌ هه‌رگیز توركیا پێشوازی له‌ دروستبوونی‌ پێگه‌یه‌كی نوێ و گۆڕانكاری نوێ له‌ سنوره‌كانی‌ باشووری توركیادا ناكات.

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتیشی، ئه‌و ریفراندۆمه‌ی سبه‌ی له‌ باكووری عێراق ئه‌نجام ده‌درێت ناشه‌رعیه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لانی جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژی ئه‌نجامدانین، به‌لاَم به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌ و ده‌بێت باجی ئه‌و سه‌ركێشییه‌ بده‌ن.
بیناڵی یه‌ڵدرم جه‌ختیكرده‌وه‌، ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌كات وچاره‌سه‌ری هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ناكات.

733 جار خوێندراوەتەوە
24/09/2017

بابەتی زیاتر