داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ریفراندۆم ده‌ستی پێكرد

دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە ڕیفراندۆمدا دەستپێکرد و ١٢ هەزار بنکەی دەنگدانیش بۆ ئەو مەبەستە کراونەتەوە.

بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر ٨ ی بەیانییەوە دەستپێکرد و بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیاندا کرانەوە و تا کاتژمێر ٦ ی ئێوارە دەنگدان بەردەوام دەبێت.

کاتژمێرێک پێش دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێم، دەنگدانی تایبەت لە بنکەکانی دەنگداندا ئەنجامدرا و تێیدا چاودێرانی سەر سندووقەکان و کارمەندانی کۆمسیۆن و ئەو هێزانەی بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان دیاریکراون دەنگیاندا.

بەپێی تۆمارەکانى کۆمسیۆن لە تەواوى هەرێم و ناوچەکانى دیکەى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم، نزیکەی پێنج ملیۆن هاوڵاتى مافى دەنگدانیان هەیە.

441 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2017

بابەتی زیاتر