داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: نیگه‌رانین له‌ ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری خراپی ریفراندۆم


سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵوێستی‌ خۆی له‌باره‌ی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و ده‌ڵێت نیگه‌رانه‌ له‌ ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری خراپی ریفراندۆم.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ وێنه‌یه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌یام كراوه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رێز له‌ سه‌روه‌ریی و یه‌ك پارچه‌یی و یه‌كگرتوویی عیراق ده‌گرێت و پێی وایه‌ كه‌ هه‌موو كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ به‌شێوه‌ی دیالۆگی تۆكمه‌ و سازشی بنیاتنه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێن.  

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كا پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ چالاكییه‌ ڕێپێدراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق و به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌بێ سنوورداركردن به‌رده‌وام ده‌بن.


530 جار خوێندراوەتەوە
26/09/2017

بابەتی زیاتر