داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ژماره‌ی‌ ئاواره‌ موسڵمانه‌كانی میانمار له‌ نیو ملیۆن كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه‌



وته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد كه‌ ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه‌ ئاراكانییانه‌ی به‌هۆی توندوتیژی و ڕووداوه‌كانی میانمار ئاواره‌ی به‌نگلادش بوون، له‌ نیو ملیۆن كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه‌.
جۆیل میلمان وته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند ژماره‌ی په‌نابه‌رانی موسڵمانانی ئاراكان له‌ كه‌مپ و بنكه‌كانی نیشته‌جێبوونی كاتی له‌ به‌نگلادش بۆ 480 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هاوكات وته‌بێژی رێكخراوی یونسێف، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی موسڵمانانی ئاراكان له‌ كه‌مپه‌كانی كۆكس بازار له‌ به‌نگلادش له‌ ئێستادا، 436 هه‌زار كه‌سه‌
وته‌بێژی رێكخراوی یونسێف ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانی به‌نگلادش، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به‌ ده‌یان هه‌زار موسڵمانی ئاراكان به‌ لێشاو ڕوو له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.


799 جار خوێندراوەتەوە
26/09/2017

بابەتی زیاتر