داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌غدا سێ ڕۆژ مه‌ڵه‌ت ده‌دات به‌ هه‌رێم بۆ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی



حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا و پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ عێراق، ئاشكرای‌ كرد "حكومه‌تی‌ ناوه‌ند بڕیاری داوه‌ ده‌روازه‌ ئاسمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بخاته‌وه‌ سه‌ر به‌غدا و پێویسته‌ هه‌رێم له‌ ماوه‌ سێ‌ ڕۆژدا بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ‌ بكات".
عه‌بادی ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژدا هه‌رێم فڕۆكه‌خانه‌كان ڕاده‌ستی‌ به‌غدا نه‌كاته‌وه‌، ئه‌وا سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ ناوخۆیی‌ ده‌ره‌كییه‌كان بۆ هه‌رێم ڕاده‌گرن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق وتیشی‌ "سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم گوێیان به‌ داواكاریی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ڕیفراندۆم نه‌داوه‌، بۆیه‌ به‌غداش گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی ناكات و به‌پێی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌سه‌پێنێت".
به‌رپرسی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانیش به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "عێراق له‌ ڕووی‌ یاساییه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی‌ هه‌رێم ڕابگرێت".


1360 جار خوێندراوەتەوە
26/09/2017

بابەتی زیاتر