داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عیراق میوانداریی حه‌یده‌رعه‌بادی ده‌كات

له‌باره‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمی باشوری كوردستان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێن بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه‌كانیدا، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عیراق میوانداریی حه‌یده‌رعه‌بادی ده‌كات.
رۆژی دوشه‌ممه‌ی‌ رابردوو په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجامی ریفراندۆمی باشوری كوردستانی ره‌تكرده‌وه‌و به‌ نایاسایی و نا ده‌ستوریی ناوی برد، هاوكات ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ركرد
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران وتووێژیان ده‌رباره‌ی‌ ریفراندۆمی‌ "سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی‌ كوردستان" كرد و له‌لایه‌ن سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ پێكهێندرا بۆ ئاماده‌كردنی‌ ژماره‌یه‌ك رێوشوێن له‌ دژی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان".
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ دوشه‌ممه‌دا په‌رله‌مانی عیراقدا په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان بۆ داخستنی‌ ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دا، هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقیان پابه‌ند كرد كه‌ هێزی ناوخۆی فیدڕاڵی له‌ شاری‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم بڵاوه‌ پێبكات.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مانتارانی عراق په‌سه‌ندیان كردوه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی باكور بگه‌رینێته‌وه‌ بۆ ژێر ده‌ستی به‌غدا، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ به‌ مووچه‌ و ئیمتیازاتی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ به‌شدارییان له‌ ڕیفراندۆم-دا كردووه‌ و له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندیی مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
هاوكات بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان میوانداری بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیان كردووه‌ به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌ی دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ری كردوون..


359 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2017

بابەتی زیاتر