داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ داعش دزه‌یان كرده‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ باشووری‌ ڕوومادی‌



ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ داعش دزه‌یان كرده‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ باشووری‌ ڕوومادی‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌عێراقییه‌كان ڕووبوونه‌وه‌، له‌ پێكدادانه‌كانیشدا 20 چه‌كداری‌ داعش كوژراون.

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ده‌یان چه‌كداری‌ داعش دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناوچه‌كانی تاش و مه‌جه‌ر له‌ باشووری شاری ڕوومادی و، ناوچه‌ی حه‌وت كیلۆ له‌ ڕۆژئاوای شاره‌كه‌.
موقه‌ده‌م عادل عه‌لوانی، فه‌رمانده‌ له‌ پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار، ڕایگه‌یاند"شه‌ڕ و پێكدادانی‌ سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی‌ داعش ڕووی‌ داوه‌ و، 20 چه‌كداری‌ داعش له‌ ناوچه‌ی تاشی‌ باشووری ڕوومادی كوژراون".
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ داعش ئۆتۆمبێل و پشتێنه‌ی‌ بۆمبڕێژكراویان به‌كارهێناوه‌ و، هه‌وڵیان داوه‌ چه‌ند خاڵێكی‌ ئه‌منی‌ له‌ ناوچه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ناوبراو وتیشی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌ و مه‌ترسییه‌كان كۆتاییان پێ‌ هاتووه‌.
زیانی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌و هێرشانه‌دا نه‌زانرازن، به‌ڵام قایمقامییه‌ی ڕوومادی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی‌ ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌  18 كه‌س بریندار بوون.


1215 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2017

بابەتی زیاتر