داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌ڵمانیا.. پارتێكی‌ نه‌ژادپه‌رستی‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا


پارتی ئه‌لته‌رناتیڤ كه‌ به‌پارتێكی نه‌ژادپه‌رست و توندڕه‌و ناسراوه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای به‌ده‌ستهێنا، پارته‌كه‌ له‌نیسانی 2013 دامه‌زراوه‌و زۆربه‌ی‌ سیاسه‌تمه‌دارانی پێشتر كارگێری "پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كریستیان" بوون.
پارتی ئه‌لته‌رناتیڤ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ قه‌یرانی ئابوری یه‌كێتی ئه‌ورووپا، له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به‌كارو چالاكی سیاسی كرد، سه‌ره‌تا دژایه‌تی خۆی بۆ دراوی یۆرۆ وه‌ك دراوی هاوبه‌ش ڕاگه‌یاندو دواتر پاكێجی ڕزگاركردنی ئابووری ڕاگه‌یاندو داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپاشی كرد.
پارته‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتیه‌كانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووی‌ ئه‌ڵمانیا دوای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ نزیكه‌ی 5 ملیۆن ده‌نگ" توانی‌ 94 كورسی‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ مسۆگه‌ر بكات، پارتی ئه‌لته‌رناتیڤ له‌به‌رنامه‌ی كاریدا دژایه‌تی موسڵمان و كۆچبه‌ران ده‌كات و له‌ ئێستاشدا داوای وه‌ستاندنی لێشاوی په‌نابه‌ران ده‌كات

373 جار خوێندراوەتەوە
28/09/2017

بابەتی زیاتر