داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چامپیۆنس لیگ..مانچسته‌ر یونایتید سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ ڕوسیا به‌ده‌ست هێنا

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش له‌ سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كانی به‌رده‌وامه‌ و له‌ پایته‌ختی روسیا سێ خاڵی له‌سه‌ر حسابی سیسكامۆسكۆ له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا به‌ده‌ستهێنا.

له‌ یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای ئارینا خیمكی بووه‌ میوانی سیسكا مۆسكۆ، له‌ خوله‌كی چواری سه‌ره‌تاشدا رۆمیرۆ لۆكاكۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ تۆماركرد، پاشان داوه‌ر لێدانێكی سزای بۆ مانچسته‌ر یونایتد هه‌ژماركرد و ئه‌نتۆنی مارتیال سه‌ركه‌وتوانه‌ له‌ خوله‌كی 19دا جێبه‌جێی كرد و یانه‌كه‌ی كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، هه‌ر له‌ گێمی یه‌كه‌مدا و له‌ خوله‌كی 27دا لۆكاكۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێهه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد.

گێمی دووه‌م له‌ خوله‌كی 57دا گۆڵكی چواره‌می مانچسته‌ر یونایتدی به‌خۆوه‌ بینی كه‌ میختاریان تۆماریكرد، له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتایشدا كۆشایف گۆڵێكی بۆ سیسكا مۆسكۆ تۆماركرد.
له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م مۆمه‌ڵه‌دا بازل به‌ پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌نفیكای پورتوگالی برده‌وه‌.
به‌و جۆره‌ بایرن مانچسته‌ر یونایتد شه‌ش خاڵی له‌ دوو یاریدا كۆكردۆته‌وه‌ و له‌ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌دایه‌، بازل و یسكامۆسكۆش سێ خاڵیان هه‌یه‌ و به‌نفیكا هیچ خاڵێكی نییه‌.

196 جار خوێندراوەتەوە
28/09/2017

بابەتی زیاتر