داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی توركیا گه‌شته‌ئاسمانییه‌كانی بۆ هه‌رێم زیاد ده‌كات تا كاتی ڕاگرتنی گه‌شته‌كان


حكومه‌تی‌ توركیا هه‌وڵده‌دات گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاد بكات تاكاتی‌ ڕاگرتنی‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌رێم.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكرد هه‌وڵه‌كانیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ زیادكردنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی‌ كوردستان و توركیا، تاكاتی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شتیه‌ ئاسمانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌ێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ڕاگرتنی‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی له‌سبه‌ینێ سه‌عات شه‌شه‌وه‌، جگه‌ له‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ ناوخۆییه‌كانی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی عێراق.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌مپێیه‌ له‌و ڕێككه‌وته‌وه‌ گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌ولێرو سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ توركیا ڕاده‌گیرێن، داواشی‌ له‌و هاوڵاتیه‌ توركیانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ئێٍستادا له‌هه‌رێمی كوردستانن به‌ر له‌ڕاگرتنی گه‌شته‌كان هه‌رێم ئه‌و ناوچه‌یه‌ جێبهێڵن

1292 جار خوێندراوەتەوە
28/09/2017

بابەتی زیاتر