داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕوسیاو توركیا پرسی ڕیفراندۆمی هه‌رێمیان تاوتوێكرد

سه‌رۆكی‌ ڕووسیا و سه‌رۆككۆماری‌ توركیا پرسی‌ ڕیفراندۆمی‌ باشووری‌ كوردستانیان تاوتوێ‌ كرد. ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ پۆتین سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق ڕێككه‌وتوون.

ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ ڕووسیا ئێواره‌ی‌ دوێنێ گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌و له‌ كۆشكی‌ كۆماری‌ له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری‌ توركیاوه‌ پێشوازی‌ لێ كرا.
پاش كۆبوونه‌وه‌شیان هه‌ردوو سه‌رۆك كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجام دا.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ڕووسیا ڕێككه‌وتوون بۆ پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق".
ئه‌ردۆغان وتیشی‌ "ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی‌ له‌ باكووری‌ عێراق ئه‌نجام دراوه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ بووه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڤلادیمێر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ ڕووسیا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ورده‌كاری‌ ئاشكرا بكات، رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم گفتوگۆیان كردووه‌.
پۆتین وتیشی‌ "گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و فراوانكردنی‌ ئاگربه‌ست له‌ سووریا كردووه‌".

سه‌رۆكی‌ ڕووسیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "به‌راورد به‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو له‌ ئێستا ڕێژه‌ی‌ گه‌شتیارانی‌ ڕووسی‌ له‌ توركیا 11 هێنده‌ زیادی‌ كردووه‌".

453 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2017

بابەتی زیاتر