Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا ئاماده‌گی بۆ نێوه‌ندگیری له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕاگه‌یاند

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ نێوه‌ندگیریی‌ هه‌رێم و یه‌غدا پیشان دا. دووپاتیشیكرده‌وه‌: پێشتر به‌ ڕوونی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دژی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمن.

هیزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند "ئه‌مریكا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ ڕوونی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دژی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم، چونكه‌ پێیان وابووه‌ ناسه‌قامگیری دروست ده‌كات".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریشی‌ دا له‌ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان و ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ گفتوگۆی‌ بنیاتنه‌رانه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان.
هیزه‌ر ناوێرت وتیشی‌ "ئه‌گه‌ر داوایان لێ بكرێت، ئه‌مریكا ده‌توانێت ئاسانكاری بكات له‌ ده‌ستپێكردنی دانوستان و گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای‌ كرد "له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا و به‌رپرسانیان گفتوگۆی‌ به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام داوه‌"


708 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2017

بابەتی زیاتر