داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ده‌دات

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ ڕایگه‌یاند حكومه‌تی‌ عێراق هه‌وڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكرد سبه‌ینێ‌ سێ‌ كاروانی‌ سه‌ربازی‌ له‌ به‌غداوه‌ به‌ڕێده‌كه‌ون" بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ سێ‌ ده‌روازه‌ی‌ سنوری‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، وتیشی‌ سێ‌ كاروانه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو پله‌داری‌ سه‌ربازی‌ له‌خۆده‌گرێت و كاتژمێر 10ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ له‌به‌غداوه‌ به‌ره‌و هه‌رێم به‌ڕێده‌كه‌ون.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی‌ عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای‌ له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن كرد" ساتی‌ به‌ڕێكه‌وتنی‌ سێ‌ كاروانه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ ڕووماڵ بكه‌ن.

پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستووری‌ عێراق، هاوكات به‌ڵێنی پاراستنی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردیشیدا له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.


881 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2017

بابەتی زیاتر