Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران هه‌نارده‌و هاورده‌كردنی‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاگرت


وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئێران ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند" كۆمپانیاكانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سوته‌مه‌نی‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌گواستنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ ئێران بۆ هه‌رێم و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كردووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، به‌هه‌موو جۆرێك گواستنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ بۆ ئێران قه‌ده‌غه‌یه‌ تاكاتێكی‌ نادیار، وه‌زاره‌ته‌كه‌ هۆشداریشیداوه‌ به‌خاوه‌نی‌ كۆمپانیاكانی‌ گواستنه‌وه‌ له‌جێبه‌جێ نه‌كردنی‌ بڕیاره‌كه‌.

بڕیاره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئێران له‌چوارچێوه‌ی‌ پاڵپشتیه‌كانی‌ تاراندایه‌ بۆحكومه‌تی‌ به‌غدا دژی‌ ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پێشتریش به‌هه‌مان هۆكار بواری‌ ئاسمانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ڕووی‌ هه‌رێمدا داخستووه‌.


1341 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2017

بابەتی زیاتر