داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یه‌ڵدرم: كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ڕیفراندۆم له‌مه‌و دوا ده‌ست پێده‌كه‌ن

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له‌ باره‌ی راپرسیه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت له‌سه‌ر هه‌موو ڕێگاچاره‌ ئابووری، سیاسیی و سه‌ربازییه‌كان قسه‌ كراوه‌، هه‌روه‌ها چ رێگاچاره‌یه‌ك له‌ سه‌ره‌تادا و له‌ چ كاتێكدا به‌كارده‌هێرێت، كه‌ كاتی خۆی هات ئه‌وانه‌ یه‌ك یه‌ك ده‌گیرێنه‌ به‌ر. 

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له‌ وتارێكیدا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌نجامدانی راپرسیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی له‌ باكووری عێراق به‌ پێداگیری به‌رامبه‌ر هه‌موو جیهان، هۆشدارییه‌كانی توركیا و دژایه‌تی راسته‌وخۆی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و ئێران و وڵاتانی دراوسێ ئه‌نجامدرا.

بیناڵی یه‌ڵدرم ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ كورد كه‌ هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم بیریان له‌ كورده‌كان، عه‌ره‌به‌كان، توركمانه‌كان، ئاشوورییه‌كان، ئێزدییه‌كان و كلدانییه‌كان نه‌كردوه‌ته‌وه‌و تاكلایه‌نه‌ بریاره‌كه‌یان داوه‌.
 سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتیشی سه‌ركرده‌ی‌ كورده‌كان له‌ پێناو خواستی خۆی و به‌رده‌وامی دان به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی ملیۆنه‌ها كه‌سی خستۆته‌ دڵه‌ڕاوكێ و كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ راپرسی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌مه‌ودوا ده‌ست پێده‌كه‌ن

615 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2017

بابەتی زیاتر