داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌ردۆگان: له‌ باكووری عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دانامه‌زرێت

 


سه‌ركۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، له‌ باكووری عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دانامه‌زرێت و، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ برینێكی ساڕێژنه‌بووه‌و به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ به‌ ئاره‌زوو ده‌كولێنرێته‌وه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا  له‌ لێدوانێكدا له‌باره‌ی ریفراندۆم هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند" له‌ باكووری عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دانامه‌زرێت و، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ برینێكی شاڕێژنه‌بووه‌و هه‌میشه‌ خوێنی لێدێته‌وه‌ چونكه‌ به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ به‌ ئاره‌زوو ده‌كولێنرێته‌وه‌، بۆیه‌ خۆبواردن له‌و راستییه‌ له‌ سوودی ئێمه‌ و خوشك و برا كورده‌كانمان له‌ عێراق و كه‌سی دیكه‌دا نییه‌ ".

وتیشی" ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها بیر له‌ داهاتووی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌، ته‌نها له‌ خه‌می به‌رژوه‌ندییه‌كانیاندان و ته‌نها خه‌می پله‌وپایه‌ی كه‌سی وكورسیه‌كه‌ی خۆیانه‌ له‌ هیچ شونێك جێیان نابێته‌وه‌".

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێ ئێران، حكوومه‌تی ناوه‌ندی و لایه‌نی سووری له‌ په‌یوه‌ندیدادان، له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو  كه‌ له‌ هه‌رێمی كودستان  به‌ تایبه‌تی  له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان روبدات".


1823 جار خوێندراوەتەوە
01/10/2017

بابەتی زیاتر