داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پۆلیسی ئیسپانیا هه‌وڵی رێگریكردن ده‌دات له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا

هاوڵاتیانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان روو له‌ سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیاش بۆ رێگری له‌ به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆم هێز به‌كارده‌هێنن و په‌لاماری بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌ده‌ن..
ئاژانسی‌ رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ كاروانێكی‌ پێكهاتوو له‌ 30 ئۆتۆمبیلی‌ سه‌ر به‌پۆلیسی‌ مه‌ده‌نی‌ و بارهه‌ڵگری‌ پڕ له‌پیاوانی‌ پۆلیس، به‌نده‌ری‌ به‌رشه‌لۆنه‌یان به‌زاندووه‌ و چوونه‌ته‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و رێگریی له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به‌شداریی ریفراندۆم و ده‌نگدان بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ ئیسپانیا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له‌ كاتژمێر 8 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌و ده‌نگده‌رانی‌ كه‌ته‌لۆنیا ریزیان به‌ستووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌پڕۆسه‌ی‌ ریفراندۆم.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز به‌هه‌زاران پۆلیس له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ئیسپانیاوه‌ ره‌وانه‌ی‌ كه‌ته‌لۆنیا كراون، بۆ رێگری‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ پڕۆسه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌ش پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان پۆلیس و ده‌نگده‌راندا روویداوه‌ 
رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی گواسته‌وه‌ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ توندوتیژیی رووبه‌ڕووی ده‌نگده‌ران بوونه‌ته‌وه‌و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و ده‌ستیان به‌سه‌ر سندوقه‌كاندا گرتووه‌.. 
دوێنێ له‌دواهه‌مین كۆبونه‌وه‌دا له‌به‌رشه‌لۆنه‌و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ پشتیوانیكردن له‌سه‌ربه‌خۆیی، هاوڵاتیان ئاڵای كه‌ته‌لۆنیا و دروشمی "ریفراندۆم دیموكراسیه‌ "به‌رزكردبووه‌وه‌ و سوربونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دوپاتكرده‌وه‌.

375 جار خوێندراوەتەوە
01/10/2017

بابەتی زیاتر