داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بەرھەم ساڵح پەیامێکی ھاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال-ەوە بڵاوکردەوە


بەرھەم ساڵح، پەیامێکی ھاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی مامجەلال-ەوە بڵاوکردەوە، و دەڵێت، مامجەلال، ھەر مامۆستا و ڕێبەر نەبوو، باوکێکی جێگیری فکری سیاسی و ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی تێکۆشانمان بوو. 


دەقی پەیامی ھاوخەمی بەرھەم ساڵح

خوشک و برایانی خوشەویست،

بە داخ و پەژارەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی گەورە ڕێبەر و پێشەوا و مامۆستای زیاتر لەچوار دەیەیەی خەباتی خۆم و زۆرتر لەنیوسەدەی کاروانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، و مامی بەقەدر و میھرەبان و پڕ ئومێدی گەلێکی ژێر دەستەی ڕوو لەخۆری ئازادیمان وەرگرت.

ژیانی مامجەلال تۆماری میژووی ھاوچەرخی کورد و ڕۆژھەلاتە، لە خوێندکاریەوە بۆ گەنجترین سەرکردایەتی، لەپیشمەرگایەتیەوە بۆ یەکەمین سەرۆککۆماری کورد، لە شۆڕشی گەمارۆدراوی کوردستان و لەچیاکانەوە بۆ ئاستی سەرکردەکانی جیھان. ئازا لە ڕووبەڕووبونەوەی تەحەداکاندا  ھەمیشە پڕ لە ھیوا و ئومید،کێوێک بوو لە وورە و بڕوابوون بوو بە سەرکەوتن.

سەرۆک مامجەلال، ھەر مامۆستا و ڕێبەر نەبوو، باوکێکی جێگیری فکری سیاسی و ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی تێکۆشانمان بوو. بۆ خۆم، مامۆستا و مامی میھرەبان بوو، ھاوکار و ڕێنوێنم بوو، پشتیوانم بووە لەچەندین وێستگەی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا.    

بەداخەوە ئەمڕۆ مامی مەزنمان، ڕابەری گەورەی ناو مێژوومان، دڵە گەورەکەی کەپڕ  بوو لەخۆشەویستی بۆ گەلەکەی، دوای ململانێیەکی سەخت لەلێدان کەوت.
کۆچی دووایی مامجەلالی مامۆستا و ڕێبەر و مامی سەرەوەرمان، زیانێکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێ قەرەبوکراوەی گەلی کوردستانە. خەسارەتێکی نیشتیمانی نەتەوایەتی سەرانسەریە، کەھەرگیز کەلێنەکەی وا بەئاسانی پڕ ناکرێتەوە. لێرەوە سەرخۆشی خۆم لەتەواوی گەلی کوردستان و خاونەوادەی مامی گەورەمان و یەکێتیە تێکۆشەرەکان و ڕێبوارانی خەباتی دیمکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئازادیخوازانی عێراق و ناوچەکە و  دنیا دەکەم. بەمامی گەورە و سەروەمان، بەڵێن دەدەین، کە ھەتاسەر گیانی پیرۆزی ئاسودە دەکەین بە کارکردن بۆ چەسپاندی دیموکراتی وھێنانەدی دادپەروەری و ھەر  بەمامۆستا و ڕێبەری ئامانجە بەرزەکان دەیھێڵینەوە. ئارام بنوو ڕێبەری مەزن و داھێنەر، ئارام بنوو مامە گیان، مامی میھرەبانی گەلێکی ڕوو لەخۆر.

بەرھەم ساڵح

390 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2017

بابەتی زیاتر