داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بڕیاریاندا به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ن و له‌به‌غدا بمێننه‌وه‌


فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق  بڕیاریاندا به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ن و له‌به‌غدا بمێننه‌وه‌.
هاوكات په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ رێگرییان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان لێكرابێت و ده‌ڵێَت خۆیان به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردووه‌
سه‌لیم شوشكه‌یی‌ په‌رله‌مانتاری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند پێش ده‌ستپێكردنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان، سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق راپۆرتێكی‌ ئاماده‌كردبوو كه‌ تێیدا به‌خێرهاتنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان بكات و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دابوو كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ هاتوونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوویی‌ عیراقدان نه‌ك جیابوونه‌وه‌، ئێمه‌ش ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌مان به‌لاوه‌ ئیستیفزاز بوو، بۆیه‌ نه‌چووینه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان.
سه‌لیم شوشكه‌یی‌ وتیشی‌ كه‌س رێی لێنه‌گرتین بۆ چوونه‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر بمانویستایه‌ خۆمان ده‌چووینه‌ ژووره‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی‌ په‌رله‌مانی عێراق، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شدارده‌بن ده‌بێت باوه‌ریان هه‌بێت به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و په‌رله‌مان، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌ی‌ به‌شداری و پشتگیری ریفراندۆیان كردوه‌ ئیجرائاتی‌ یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێـت.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌وباره‌وه‌ داوای‌ له‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی كردووه‌ لیستی‌ ناوی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ئاماده‌ بكات كه‌ به‌شداری‌ ریفراندۆمیان كردووه‌.

172 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2017

بابەتی زیاتر