داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی مام جەلال راگەیاند

 

بەهۆی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی راگەیاند.

هاوكات میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردوە لەسەر بریاری سەرۆك وەزیرانی عێراق فرۆكەیەكی تایبەت نێدراوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بۆ هێنانەوەی تەرمی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق مام جەلال بۆ عێراق.

بەپێی زانیارییەكان تەرمی مام جەلال لە ئەڵمانیاوە دەبرێتە شاری بەغداو لەوێ‌ مەراسیمێكی تایبەتی بۆ رێك دەخرێت و پاشان دەهێنرێتەوە بۆ شاری سلێمانی. 

مام جه‌لال تاڵه‌بانی‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا و له‌ ته‌مه‌نی‌ 84 ساڵیدا كۆچی‌ دوای كرد.

مام جه‌لال له‌ ته‌مه‌نی‌ 14 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ خه‌باتی‌ سیاسی‌ كردووه‌ و ده‌یان ساڵی‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ خزمه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یدا سه‌رفكرد. 

228 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2017

بابەتی زیاتر