داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.


 ئێواره‌ی دوێنێ مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوای كرد و ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌شێوه‌یه‌ك له‌ عێراق و له‌ ڕۆژئاوای كوردستان سێ‌ رۆژ ماته‌مینی‌ به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا و هاوكات به‌رپرسانی‌ باڵای‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئیران كۆچی‌ تاڵه‌بانیان به‌خه‌ساره‌ت وه‌سفكردووه‌, هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن ڕووحانی‌ سه‌رۆككۆماری‌ ئێران له‌په‌یامێكدا سه‌رخۆشی‌ خۆی‌ ڕاگه‌یاند و وتی‌ "مام جه‌لال رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌، له‌جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوویی نیشتیمانی  یه‌كێتی عێراق".

هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیاش ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ مام جه‌لاله‌وه‌ كرد و سه‌رخۆشی‌ خۆی‌ گه‌یانده‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌.

كۆچی‌ دوایی‌ مام جه‌لال له‌ئاستی‌ نێوده‌وَڵه‌تیش كاردانه‌وه‌ی‌ زۆری‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناوه‌ و له‌ئاستی‌ باڵادا كۆشكی‌ سپی‌ به‌فه‌رمی‌ ڕایگه‌یاند "زۆر نیگه‌ران بووین به‌ بیستی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ڕاستی بوو بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان."

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌شێكی‌ زۆر دیبلۆماتكار و سه‌رۆك و سه‌رۆكانی‌ پێشوی‌ وڵاتانی‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ به‌جیا په‌یامی‌ خۆیان ئاڕاسته‌ی‌ گه‌لی‌ كورد و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كردووه‌

637 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2017

بابەتی زیاتر