Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئامه‌د.. سزای 17 مانگ زیندانی به‌سه‌ر بایده‌میردا سه‌پێندرا


دادگای‌ به‌رایی‌ ئامه‌د سزای یه‌ك ساڵ و پێنج مانگ و 15 ڕۆژ زیندانیی به‌سه‌ر عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتار و وته‌بێژی هه‌ده‌په‌دا سه‌پاند.

دادگای به‌رایی ئامه‌د به‌ بێ ئاماده‌بوونی خۆی‌ و به‌ ئاماده‌یی پارێزه‌ره‌كه‌ی، سزای یه‌ك ساڵ و پێنج مانگ و 15 رۆژی زیندانیی به‌سه‌ر عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتار و وته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌)دا سه‌پاند.
دادگای‌ ئامه‌د تۆمه‌تی‌ "سوكایه‌تیكردن به‌ كرێكارانی كه‌رتی گشتی" داوه‌ته‌ پاڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌.
لای‌ خۆیه‌وه‌ ڕه‌یهان یاڵچنداغ، پارێزه‌ری بایده‌میر، ڕایگه‌یاند "ئه‌و تۆمه‌تانه‌ بنه‌مای یاساییان نییه‌ و، بایده‌میر ئه‌و قسانه‌ی له‌ كاتی ڕووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كردووه‌، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی هیچ چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگا نه‌بووه‌".
وتیشی‌ "قسه‌كانی‌ وته‌بێژی‌ هه‌ده‌په‌ ناچنه‌ خانه‌ی سووكایه‌تی پێكردنه‌وه‌". بۆیه‌ داوای بڕیاری بێ تاوانیی بۆ باده‌میر كرد.
سزادانی‌ بایده‌میر به‌ زیندانیكردن، له‌ كاتێكدایه‌ هه‌زاران ئه‌ندام و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و هاوسه‌رۆكانی‌ هه‌ده‌په‌ به‌ تۆمه‌تی‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ له‌ زینداندان


573 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2017

بابەتی زیاتر