داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌




په‌یام ـ سلێمانی

فاروق عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: تۆِری میدیایی كۆمه‌ڵ هاوڵاتیان و خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌، هه‌ندێك لاپه‌ڕه‌ (page) و ئه‌كاونت له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا له‌ژێر ناوی جیاوازو به‌ناوی (كۆمه‌ڵی ئیسلامیی)ه‌وه‌، كراونه‌ته‌وه‌، تیایاندا چه‌ندین بابه‌ت و هه‌واڵ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ دیدو سیاسه‌تی (كۆمه‌ڵی ئیسلامی) یه‌ك ناگرێته‌وه‌و ڕۆژانه‌ش خۆیان به‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌وه‌ سه‌رگه‌رم ئه‌كه‌ن.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ

ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری (تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ) ه‌وه‌
تۆِری میدیایی كۆمه‌ڵ هاوڵاتیان و خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌، هه‌ندێك لاپه‌ڕه‌ (page) و ئه‌كاونت له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا له‌ژێر ناوی جیاوازو به‌ناوی (كۆمه‌ڵی ئیسلامیی)ه‌وه‌، كراونه‌ته‌وه‌، تیایاندا چه‌ندین بابه‌ت و هه‌واڵ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ دیدو سیاسه‌تی (كۆمه‌ڵی ئیسلامی) یه‌ك ناگرێته‌وه‌و ڕۆژانه‌ش خۆیان به‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌وه‌ سه‌رگه‌رم ئه‌كه‌ن.
 بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ هه‌مووان له‌وه‌ ئاگاداربن كه‌ (كۆمه‌ڵی ئیسلامی) جگه‌ له‌دیجتاڵ میدیای په‌یام ( كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ ماڵپه‌رێك به‌ ناونیشانی www.payam.tv  و لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ تۆڕی كۆمه‌ِڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ ناونیشانی (https://www.facebook.com/payamtv/) لاپه‌ڕه‌یه‌كیش له‌ یوتیوب (https://www.youtube.com/user/PayamTV) و له‌ تویته‌ر (PayamTv / https://twitter.com ) هیچ جۆره‌ پێگه‌و په‌یج و ئه‌كاونتێكی تری نیه‌ كه‌ ئۆرگانی فه‌رمی (كۆمه‌ڵی ئیسلامی) بێت و گوزارشت له‌ڕای كۆمه‌ڵ بكات، كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌ به‌رپرسیاره‌ به‌رانبه‌ر به‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ (له‌ هه‌رشوێنێك بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌)، نه‌ خاوه‌نه‌كانیشیان ده‌ناسێت.
 كۆمه‌ڵی ئیسلامی  هه‌رهه‌ڵوێست‌و هه‌نگاوێكی هه‌بێ له‌ ئۆرگانه‌ فه‌رمیه‌كانیه‌وه‌ بڵاوی ده‌كاته‌وه‌و پێویستی به‌ سێبه‌رو ناوی خوازراو نیه‌ بۆ گه‌یاندن‌و بلاَوكردنه‌وی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی. 
هه‌ركات پێگه‌و ئۆرگانی فه‌رمی ترمان دامه‌زراند هه‌موو لایه‌كی لێڕئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ .


 فاروق عه‌لی
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی 
تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ
5/10/2017

2222 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2017

بابەتی زیاتر