داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ ده‌ریده‌خات ئیسلام خێراترین ئایینه‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ له‌جیهاندا



توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ناوه‌ندی‌ "بیۆی‌" ئه‌مریكی‌ ئه‌نجامیداوه‌ ده‌ریده‌خات، ئیسلام به‌راورد به‌ئایینه‌ فه‌رمیه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ جیهان خێراترین ئایینه‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌، به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ 27 وڵاتی‌ جیهان كه‌زۆرینه‌یان له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و باكوری‌ ئه‌فریقیان، ئیسلامیان وه‌ك ئایینی‌ فه‌رمی‌ وڵاته‌كانیان ناساندووه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها 13 وڵات كه‌زۆربه‌یان له‌كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپان" ئاینی‌ مه‌سیحیان به‌ئاینی‌ فه‌رمی‌ ناساندووه‌، ناوه‌نده‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر 199 وڵات ئه‌نجام داوه‌و له‌سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ش ته‌نها ئیسرائیل ئایینی‌ جوله‌كه‌ی‌ وه‌ك ئایینی‌ فه‌رمی‌ ناساندووه‌، هاوكات 40 وڵاتی‌ جیهان هیچ ئایینێكیان وه‌ك ئایینی‌ فه‌رمی دیاری نه‌كردووه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌ئایینی‌ مه‌سیحیته‌وه‌ نزیكن.
هه‌ربه‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ 106وڵات كه‌ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ نیوه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان و ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاشیان له‌ناودایه‌، تائێستا هیچ ئایینێكیان وه‌ك ئایینی‌ فه‌رمی‌ ده‌وڵه‌ت نه‌ناساندووه‌.
پێشتر هه‌مان ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ ڕایگه‌یاندبوو" تاساڵی‌ 2060 ژماره‌ی‌ مسوڵمانان به‌ڕێژه‌ی‌ سه‌دا 70 زیاد ده‌كات به‌مپێیه‌ش ئایینی‌ ئیسلام ده‌بێته‌ به‌ربڵاوترین ئایین له‌جیهاندا.

127 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2017

بابەتی زیاتر