داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سلێمانی.. سەركۆماری عێراق تاجە گوڵینەی لەسەر گڵكۆی مام جه‌لال دانا


سەركۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم دوای دانانی تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕی مام جه‌لال، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان، وتی:" مام جەلال كەسایەتییەكە بزر نابێت، جگە لەوەی وەفادارین بۆ ئەو برا گەورەی كە چەندین ساڵ بەیەكەوە بووین، دەبێت شتێكی وا بكەین ئەو رێبازەی كە دایڕشتبوو بزر نەبێت كە ئەویش بریتیە لەوەی كە هەوڵ بدەین هەموو هێزەكانی كوردستان یەك بن، هەروەها هێزەكانی كوردستان لەگەڵ هێزەكانی عێراق یەك هەڵوێست بن لە پێناو خزمەتكردنی كوردستان و سەرتاسەری عێراق" . 

سەركۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم ئاماژەی بەوەش كرد، هەوڵ هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی 25ی مانگی رابردوو، كە بەو هۆیەوە پەیوەندییەكانیان گرژی و ئاڵۆزی تێكەوتووە. 

سەركۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، مام جه‌لال رۆژی سێشەممە ٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٧، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد. 

367 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2017

بابەتی زیاتر